بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.

کەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە:

کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو؛ هاوکات پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان، بەتایبەتی ناوچەکانی باکووری هەرێمی کوردستان باران ببارێت و لە بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی دیکەی هەرێمیش نمەباران دەبێت. لە کاتەکانی شەودا ئاسمان بەرەو پەڵەهەور دەگۆڕێت.

  • خێرایی با: لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10 – 20 کم/ک)، بەڵام لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا چالاک دەبێت بۆ سەرووی 25 کم/ک.

  • مەودای بینین: لەنێوان (8 – 10) کیلۆمەتردا دەبێت.

  • پلەکانی گەرما: بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، لە هەندێک ناوچە کەمێک دادەبەزێت و لە هەندێکی دیکەش کەمێک بەرز دەبێتەوە.


کەشوهەوای سبەی چوارشەممە:

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی، پێشبینی کراوە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئاسمان هەوری تەواو بێت، لەگەڵ مانەوەی ئەگەری نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم، پاشان لە شەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور.

  • خێرایی با: لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت بە خێرایی (10 – 20 کم/ک) و ئاراستەکەشی بەرەو باکووری رۆژهەڵات دەبێت.

  • مەودای بینین: لەنێوان (8 – 10) کیلۆمەتر دەبێت.

  • پلەکانی گەرما: بەراورد بە ئەمڕۆ، کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو (بە پلەی سیلیزی):

ناوچە / شار ئەمڕۆ سێشەممە سبەی چوارشەممە
هەولێر 27 29
سلێمانی 27 28
دهۆک 26 28
هەڵەبجە 29 30
زاخۆ 25 26
گەرمیان 35 36
چەمچەماڵ 27 29
ئاکرێ 26 28
پیرمام 23 25
حاجی ئۆمەران 16 18