zagros news agency

هەرێمی کوردستان 1000 مێگاوات کارەبا بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق دابین دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە، عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان لە کاتی لوتکەی خواستدا 1000 مێگاوات کارەبا بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق دابین دەکات. پێشبینییکرد لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا کەرتی کارەبا بگاتە ئاستی خۆبژیوی .

عەزیز ئەحمەد لە دانیشتنێکی پانێڵیدا لە میانەی کۆنفرانسی مێری لە هەولێر گوتی: “ئەو بڕەی هەرێمی کوردستان ساڵی رابردوو بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراقی دابین کردووە گەیشتووەتە 1000 مێگاوات، کە لە کاتی لوتکەی خواست لە وەرزەکانی هاوین و زستاندا بووە.”

ئەو بەرپرسە روونیکردەوە، ئەو شایستە داراییانەی لە دابینکردنی کارەبا بۆ پارێزگاکانی دیکە بەدەست دێن، یارمەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەدەن لە پێدانی شایستەی دارایی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.

عەزیز ئەحمەد روونیکردەوە، تێچووی مانگانەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلارە، کە 120 ملیۆن دۆلاری مانگانە وەک خەرجی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەڕوات.

هەروەها ئاشکرایکرد، ساڵی رابردوو 80%ـی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری کارەبا خەرج کراوە.

لە کۆتاییدا، عەزیز ئەحمەد روونیکردەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان مۆدێلێکی نوێی مامەڵەکردنی لەگەڵ وزەدا هەیە، کە ئامانجی گەیشتنە بە خۆبژیوی دارایی، بە جۆرێک لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا داهات و خەرجییەکان یەکسان بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

واشنتن هەڕەشەی بلۆککردنی داهاتی نەوتی عێراق دەکات

سەڵاح

نزیکەی هەزار بارهەڵگری عێراقی لە عەقەبە گیریان خواردووە

یاسین

جولیان ئه‌سانژ ئازاد کرا

سەڵاح