zagros news agency

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک دەرفەتێکی ناوازە بۆ فیلمسازانی گەنج ڕادەگەیەنێت

ڕێکخەرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک لە هەژماری فەرمی خۆیان هەواڵێکی خۆشیان بۆ گەنجانی بەهرەمەند و حەزلێکرانی بواری سینەما بڵاوکردەوە، تێیدا پڕۆژەیەکی ڕاهێنانی ئەکادیمی و پراکتیکی بۆ پەرەپێدانی توانای فیلمسازانی گەنج ڕادەگەیەنن.

 

ئەم پڕۆژەیە وەک دەرفەتێکی زێڕین سەیر دەکرێت بۆ ئەوەی بەشداربووان لە بوارە جیاوازەکانی دەرهێنانی سینەمایی، نووسینی سیناریۆ، بەرهەمهێنان و وێنەگرتنی سینەمایی، شارەزایی و زانیاریی بنەڕەتی بەدەستبهێنن لەو پۆلە یاخود بوارەی کە خۆیان هەڵی دەبژێرن.

 

هاوکات، بەرنامەکە ژینگەیەکی لەبار دەخوڵقێنێت کە تێیدا بەشداربووان هاوکاری لەگەڵ بەهرەمەند و خاوەن تواناکانی دیکەدا دەکەن بە مەبەستی پەرەپێدان و جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی فیلمی دیار و سەرکەوتوو.

 

یەکێک لە خاڵە هەرە گرنگ و بەهێزەکانی ئەم پڕۆژەیە، ئەوەیە کە وەک بەشێک لە بەرنامەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک، دەرفەتێکی مەزن بە بەشداربووان دەدات تاوەکو پڕۆژە و بیرۆکەکانیان پێشکەشی پاڵپشتیکاران و سپۆنسەرە چاوەڕوانکراوەکان بکەن، بە ئامانجی ئەوەی خەیاڵ و بیرۆکەکانیان بگۆڕن بۆ فیلمێکی ڕاستەقینە لەسەر پەردەی سینەما.

 

ئەم پڕۆژەیە بە هاوبەشی لەلایەن پەیمانگەی گۆتە لە عێراق، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک و پەیمانگەی فەرەنسیلە هەرێمی کوردستا  ئەنجام دەدرێت.

 

ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە دیاریکردنی دوا مۆڵەتیان بۆ پێشکەشکردن ڕاگەیاندووە کە تا ڕێککەوتی  7ـی تشرینی دووەمی 2026ـە و داوا لە ئارەزومەندان دەکەن لە ڕێگەی ئەم  [suspicious link removed]ـەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە فڕۆکەخانەی لایپزیگی ئەڵمانیا دۆزرایەوە

یاسین

لە نیویۆرک بەرهەمەکانی رۆی لیختنشتاین دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە

ART

ئەستێرەیەکی دیکەی ڕیال مەدرید دووچاری پێکان بوو

یاسین