zagros news agency

کاتی گەڕانەوەی ڕافینیا بۆ یاریگاکان دیاریکرا

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە هەواڵێکی نوێیدا ئاشکرای کرد پزیشکەکانی یانەی بارسێلۆنا ڕێگەیان بە ڕافینیای ئەستێرەی یانەکە داوە بەشداری ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانی ئەمڕۆ بکات ئەگەر بۆ چەند خولەکێکیش بێت لەپێناو زانینی وەڵامدانەوەی جەستەیی یاریزانەکە لە بارودۆخی ئازار و پێکانەکەی.

ڕافینیا لە پشووە نێودوڵەتیەکاندا دووچاری پێکان بوو بەهۆیەوە نەیتوانی بەشدای لەدوو یاری ڕابردووی بارسێلۆنا بکات،بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان بێت بۆ یاری داهاتوو بەشداری دەکات بەرامبەر ڕیاڵ بێتیس دوای ئەوەی دەرکەوێت بارودۆخی باشترە.

ڕافینیا ئەم وەرزە وەکو باشترین یاریزانی بارسێلۆنا و گۆڵکاری یانەکە خۆی نیشانداوە و لەسەرجەم ڕکابەری و پاڵەوانەتیەکاندا ئاستێکی خەیاڵی پێشکەش کردوە چاوەڕێ دەکرێت ئەم وەرزە ڕکابەر بێت بۆ بردنەوەی خەڵاتە تاکە کەسیەکان،جگە لەویش ئاشکرا کراوە فرانکی دی یۆنگ دەتوانێت بۆ یاری داهاتوو بەشداری بکات.

 

“سەرکار ڕێبوار”


 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید لە فرۆشتنی درێس ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێـت

یاسین

پێکان هەڕەشە لە بەشداریکردنی ڕۆناڵدۆ دەکات لە یاریی داهاتووی نەسردا

ahamd.luqman

ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئەستێرەیەکی ئاشکرا دەکات

sarkar