zagros news agency

بەرزنجی بۆ زاگرۆس: به‌ره‌زامه‌ندی مەسروور بارزانی ئه‌م بریاره‌ گرنگه‌ بۆ هه‌موو كوردستان درا

 

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە، سەرەڕای سنوورداربوونی بەشێک لە پشک و شایستەکانی عێراق، بە ڕەزامەندیی سەرۆکوەزیرانی هەرێم، بودجەی پێویست بۆ کڕینی دەرمان بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکان دابینکراوە.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،بۆ زاگرۆس گوتی: “بە رەزامەندیی سەرۆکوەزیران بەردەوام دەبن لە دابینکردنی دەرمان بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکان. بەشێک لە دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان کە مافی هاووڵاتییانە لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە دابین دەکرێت، بەڵام بەشی سەرەکیی ئەو پێداویستییانە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابین دەکرێت.

سامان به‌رزنجی ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئەو دەرمانانەی لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە لە چوارچێوەی بودجەی حاکیمە دێت، سنووردارە و بەشی تەواوی پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان ناکات. بۆ یه‌ بە رەزامەندیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بودجەی پێویست بۆ کڕینی دەرمان بۆ هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و دەڤەرەکان دابینکراوە و ئەو بۆشاییەی پڕکردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەڕووسی: ئێران کەمی ماوە ببێتە خاوەنی بۆمبای ئەتۆم

سەڵاح

بڕیارێک بۆ خانەنشینیی دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی دەرچوو

سەڵاح

محه‌مه‌دی كوڕی سه‌لمان و فەرماندەی سێنتکۆم هەڕەشەکانی حوسییەکان تاوتوێ دەکەن

سەڵاح