zagros news agency

زێلێنسکی: بەبێ ئەمریکا ناتوانین بەردەوام بین

 

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆک کۆماری ئۆکراینا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی، لە کاتێکدا نیگەرانیی خۆی لە ئەگەری نزیکبوونەوەی نێوان واشنتن و مۆسکۆ دەربڕی، لەوانە ڕاگرتنی گەمارۆ نوێیەکان یان ڕێککەوتنی گازوایل، ڕای گەیاند: “ئەگەر ئەمریکا لای ڕووسیا بگرێت، ئێمە نامێنینەوە.”
ئەو زیادی گوت کۆتاییهاتنی پشتیوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئۆکراینا “هەڵەیەکی مێژوویی و کارەساتێکی گەورە” دەبێت.
زێلێنسکی دوای ئەوە لە گوتووبێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەوۆڵیی بلومبێرگ گۆتی: “پێم وایە هەنگاو نران بۆ ناچارکردنی ئۆکراینا بە خۆبەدەستەوەدان.”
سەرۆک کۆماری ئۆکراینا زیادی گوت: “ناڵێم ئەمە ئامانجی ڕاگەیەندراوی هاوبەشەکانمانە. نامەوێت بڕوا بکەم هاوبەشە ئەمریکایییەکانمان پێیان وایە شەڕەکە دەتوانێت خێراتر کۆتایی بێت، ئەویش بە قوربانیدانی ئۆکراینا. بەڵام وادیارە وا بێت.”
زێلێنسکی لە هەردوو چاوپێکەوتنەکەدا گله‌یی لە بەربەستەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا کرد لە هەوڵە جەنگییەکانی ئۆکراینا دژ بە ڕووسیا و گۆتی، سەرەتا و گرنگتر لە هەموو شتێک، دەستڕاگەیشتن بە تۆڕی مانگی دەستکردی ستارلینک سنووردار کراوە. زێلێنسکی بە ئێن بی سی گۆتی: “ئەم ە] پشتیوانیی زیاتر بە داگیرکەرە ڕووسییەکان دەدات.”
ئەو کەمبوونەوەی مەودای هێرشە پێچەوانەکانی ئۆکراینای بە ئەنقەست و بە “پەیامێک لە لایەن حکوومەتی ئەمریکاوە” زانی.
زێلێنسکی لە هەمان کاتدا گۆتی حکوومەتی ئەمریکا ئێستا جارێکی تر دۆزینەوە و داتای زانیاری لەگەڵ ئۆکراینا هاوبەش دەکات؛ بابەتێک کە بە گوتەی ئەو “ماوەیەک ڕاگیرابوو”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەفین دزەیی : پێشوازیكرد لە هەریەكە لە كونسولی توركیا و هۆلەندا و روسیا و ژاپۆن

گوران

تورکیا هەوڵی فراوانکردنی پەیمانی بەرگریی مەککە دەدات

سەڵاح

کۆمپانیای Xiaomi مۆبایلێکی نوێی نمایش کرد

یاسین