دەرهێنەر و سینەماکاری کورد، شەهرام عەلیدی، وەک ئەندامی لێژنەی داوەران بۆ یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ئاسیایی دوبەی (AFFD) دیاریکرا.
فێستیڤاڵەکە نوێیە و لەلایەن پلاتفۆرمی ئەنتەرتەینمێنتی “مۆڤیدۆم”ـەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بڕیارە لە 1 تا 7ـی شوباتی 2027 لە دوبەی لە ئیمارات بەڕێوەبچێت.
فێستیڤاڵەکە وەک پلاتفۆرمێکی گەورەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، بۆ کۆکردنەوەی سینەمای سەربخۆ، بەرهەمە هیندی، ئاسیایی و ئیماراتییەکان دادەمەزرێت و ئامانج لێی دروستکردنی پردێکی رۆشنبیری و هونەرییە لەنێوان ئەکتەران، دەرهێنەران و دروستکەرانی ناوەڕۆکی دیجیتال لە سەرانسەری کیشوەرەکەدا.
لیژنەی داوەرانی یەکەم خولی فێستیڤاڵەکە ناوی دیاری چەندین دەرهێنەر، سینەماکار و ئەکتەری ناسراوی نێودەوڵەتی و ناوچەیی لەخۆدەگرێت، لەوانە: نیرۆدا رۆی چۆدۆری، ئەنۆپارنا رۆی، شیڵادیتیا بۆرا، تانیشتا چاتەرجی، رەیحان ڕافی، لینا یادەڤ، نیخیل ئادڤانی، پراسانا ڤیتاناگێ، شارب هاشمی و بەجۆی نامبیار، کە لەگەڵ بەشداریی دەرهێنەری کورد شەهرام عەلیدی پێکهاتەیەکی هەمەڕەنگ و بەتوانای هونەرییان پێکهێناوە.
شەهرام عەلیدی لە سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە، لە زانکۆی تاران هونەرە جوانەکانی خوێندووە. دەرهێنەر، سیناریۆنووس و نیگارکێشە، لە پاریس دەژی و کار دەکات، بەڕێوەبەری هونەریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانییە.
فیلمە کورتەکانی خەڵاتی نێودەوڵەتییان وەرگرتووە، لەوانە “ماملێ”، “شێرکۆ بێکەس” و “دوایین گوندی سەرژمێری نەکراو ، فیلمی درێژی “سرتە لەگەڵ با” کە باس لە کارەساتی ئەنفال دەکات و لە فێستیڤاڵی کان نمایش کرا و سێ خەڵاتی لە بەشی رەخنەگران بردەوە. فیلمی “یادەوەرییەکانی ئەسپی ڕەش” لە باکووری کوردستان وێنەگیراوە و باس پرسی زمانی ناوچە کوردییەکانی تورکیا وێنە گیراوە و باس لە قەدەغەکردنی خوێندن بە زمانی کوردی دەکات.

