zagros news agency

باڵیۆزخانەی ئۆکراینا لە کۆماری عێراق: وەڵامێک بۆ پرسیاری دەزگاکانی ڕاگەیاندن

 

٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦

لە وەڵامی پرسیاری دەزگاکانی ڕاگەیاندن سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی کە سەرەتا لەلایەن ئاژانسی هەواڵی “تەسنیم”ی ئێرانی لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ بڵاوکرانەوە و بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئەمنیی نەناسراو ئیدیعای ئەوە دەکەن گوایە ئۆکراینا یەکەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) و هەزاران درۆنی لە هەرێمی کوردستانی عێراق جێگیر کردووە، باڵیۆزخانەی ئۆکراینا لە کۆماری عێراق ئەم ڕوونکردنەوەیەی خوارەوە ڕادەگەیەنێت:

ئەم ئیدیعایانە بە تەواوی بێبنەمان و دەچنە خانەی چەواشەکاریی ئەنقەستەوە. ئۆکراینا هیچ درۆنێک، یەکەیەکی درۆن یان کارمەندێکی پەیوەندیداری لە هەرێمی کوردستان یان لە هیچ شوێنێکی دیکەی عێراقدا جێگیر نەکردووە.

ئۆکراینا بە تەواوی ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی کۆماری عێراق دەگرێت و بایەخێکی زۆر بە پەیوەندیی دۆستانەی خۆی لەگەڵ حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەدات.

داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین کە وردبینی و پیشەییبوون پەیڕەو بکەن و لە بڵاوکردنەوە و گەورەکردنی ئەو ئیدیعایانەی کە پشتڕاست نەکراونەتەوە، خۆیان بەدوور بگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات

یاسین

موقتەدا سەدر هێرش دەکاتە سەر شرۆڤەکارێکی سیاسی و بە گومڕا ناوی دەبات

یاسین

كارگه‌ها ڕیسایكلكرنا پلاستیكی هاته‌ ڤه‌كرن

سەڵاح