ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی ( ٢١ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦) بە واژۆی بەڕێز ئاوات شێخ جەناب لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئەیلوول لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی شاری بەغداد کرا و سبەی پێنج شەممە بەفەرمی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکرێت .
تێبینی؛ لە ڕوانگەی ئەوەی پرسی مووچە بابەتێکی نیشتیمانییەو بەمەبەستی دروست نەبوونی هیچ کێشەیەک بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چین و توێژە جیاوازەکان، بەڕێز ئاوات شێخ جەناب واژۆی لەسەر لیستی مووچە کردووە ، ئەوەش لە کاتێکدایە لە ٢٩ ی ئەیلوولەوە بەڕێزیان واژۆی لەسەر هیچ نوسراوێک نەکردووە و سورە لەسەر هەڵوێستەکانی کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە ڕایگەیاندووە.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
٢١ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦

