یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا هەواڵێکی ناخۆشی بۆ هاندەرانی ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد کە ڤینسینت کۆمپەنی، ڕاهێنەری یانەکە، لە کاتی چاودێریکردنی مەشقەکانی تیپی دووەمدا بوراوەتەوە و بەپەلە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ‘بیڵد’، ڕووداوەکە پاش کۆتاییهاتنی مەشقەکانی تیپی یەکەم ڕوویدا، کاتێک کۆمپەنی تەمەن 40 ساڵان چوو بۆ سێرکردنی مەشقەکانی تیپی خوار 23 ساڵان و لەوێ لە ناکاو کەوتە سەر زەوی و پێویستی بە چارەسەری خێرا هەبوو.
یانە باڤارییەکە ڕوونی کردەوە کە ڕاهێنەرە بەلجیکییەکە لە ئێستادا لە ژێر چاودێریی توندی پزیشکدایە و پشکنینی تەواوی بۆ دەکرێت، هەروەها یاریدەدەرەکانی تا کاتێکی نادیار سەرپەرشتیی مەشق و کارەکانی تیپەکە دەکەن.
لای خۆیەوە، ماکس ئیبرل، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکە، جەختیکردەوە کە سەلامەتیی کۆمپەنی لە پێشینەی کارەکانیاندایە و هەموو پشتگیرییەکی پێویست لە ماوەی چارەسەر و چاکبوونەوەکەیدا پێشکەش دەکرێت.

