بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە لە ئێستادا بەرنامەی پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی کەوتووەتەوە کار.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر، سیستەمەکە چاکسازیی تێدا کراوە و کارا کراوەتەوە، لەمەودوا هاووڵاتییان دەتوانن بۆ ئەنجامدان و جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان بەکاری بهێنن.

