zagros news agency

دارایی و ئەنجومەنی ڕاژە ڕەشنووسی “لەجێگەدانان” ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن

 

ڕۆژی سێشەممە ( ٢٧ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ ) کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رێنماییه‌كان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، سەبارەت بە ئامادەکردنی ڕەشنووسی ڕێنمایی و ڕێکاری پێویست تایبەت بە بڕيارى سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ٣٠٣ لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٩/١٦، کە تایبەتە بە بەگەڕخستنەوەی پڕۆسەی ( لە جێگەدانان ) بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئەو وانەبێژ و کارمەندانەی کە بەشێوە جیاجیاکانی گرێبەست لە سەر میلاکی هەردوو وەزارەتی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێم دامەزراون، دواتر کۆتایی بە خزمەتیان هاتووە بەهۆکاری خانەنشین بوون یان کۆچی دوایی یان دەست لەکارکێشانەوە یان هەر هۆکارێکی تر.

دوای گفتوگۆیەکی ورد و هەمەلایەنە لەلایەن تیمەکانی هەردوولا ڕەشنووسی ڕێنمایی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە ئامادە کراو لەلایەن هەردوولاوە واژۆ کراوە، دواتر ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت بەمەبەستی پەسەندکردنی لەسەر بنەمای ڕەخساندنی هەلی یەکسان و پڕکردنەوەی شوێنە بەتاڵەکان بە کەسانی شایستە بەپێی مەرج و پێوەری تایبەتمەند.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٧ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

بوومەلەرزەیەک بەهێز لە ژاپۆن ڕوویدا

سەڵاح

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە: وڵاتان بە خێرایییەکی بێوێنە کۆگاکانی نەوت بەکار دەهێنن

یاسین

ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی لە کاتی لافاو

یاسین