تايلور سويفت توانی ببێتە بچووکترین کەس کە تا ئێستا ببێتە ئەندام لە هۆڵی ناودارانی نووسەرانی گۆرانی لە شاری ناشڤیل.
ئەم تهرێزلێنانە نوێیە وەک پێزانینێک هات بۆ مێژووی پڕ دەستکەوتی سویفت لە موزیکدا و ئەو توانایە کە هەیەتی بۆ دروستکردن و داهێنانی بەرهەمگەلێک کە بڵاوبوونەوەیەکی جیهانی بێوێنەیان بەدەستهێناوە.
سويفت کە تەمەنی ٣٦ ساڵە و خاوەنی ١٤ خەڵاتی گرامییە، خەڵاتەکەی لە رێوڕەسمێکی گەورەدا وەرگرت کە لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە سەنتەری میوزیک ستی لە شاری ناشڤیل بەڕێوەچوو.
پێشکەشکردنی خەڵاتەکەش لەلایەن هونەرمەند براد بیزڵی ئەنجامدرا، کە پێشتر لە یەکێک لە گەشتە هونەرییەکانیدا هاوبەشی کردبوو.
لە گوتارەکەیدا، بیزڵی پێشوازی لە توانای ناوازەی سويفت کرد و تیشکی خستە سەر ئەو هەنگاوە گرنگانەی کە لە تەمەنی نەوجوانییەوە تاوەکو گەیشتن بەم لووتکەیە ناویەتی، بەتایبەت ئاماژەی بە ئەلبومی (Speak Now) دا کە بە تەواوی لەلایەن خۆیەوە نووسرابوو و بووە خاڵی وەرچەخان لە ژیانی هونەریدا.

