بڕیارە زنجیرە پزیشکییە ئەمریکییە بەناوبانگەکەی “The Pitt” لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٧ بە وەرزی سێیەمی خۆی بگەڕێتەوە بۆ سەر شاشەکان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە کەناڵی “WTAE” لە شاری پیتسبورگی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، تیمی بەرهەمهێنانی زنجیرەکە ئێستا خەریکی تەواوکردنی کارەکانی وێنەگرتنی ئەڵقە نوێیەکانن لە هەمان شاردا، لەگەڵ پلانسازی بۆ گواستنەوەی بەشێک لە کارەکانی وێنەگرتن بۆ ویلایەتی کالیفۆرنیا لە پێناو دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی زیاتر بۆ ئەم وەرزی چاوەڕوانکراوە.
لەناو شوێنە دیارەکانی وێنەگرتندا، کەمپێکی بێماڵ
و ماڵان لە ژێر پردی شەقامی نۆیەم لە پیتسبورگ دەبینرێت، کە ئاماژەیە بۆ تیشکخستنەسەر هەندێک کێشەی کۆمەڵایەتی و مرۆیی لە ناوەڕۆکی چیرۆکەکاندا.
ئەکتەری سەرەکی نۆهـ وایڵی، کە ڕۆڵی پزیشک ڕۆبی دەگێڕێت، هەندێک لە وردەکارییە نوێیەکانی پەیوەندست بە گۆڕانکارییەکانی کەسایەتییەکەی لەم وەرزەدا ئاشکرا کرد.
وایڵی ئاماژەی بەوە دا، ڕۆبی لەم وەرزەدا قۆناغە سەختەکانی ژیانی تێپەڕاندووە و پاش وەرگرتنی پشوویەکی پێویست، ئێستا بە گیانێکی ئەرێنیتر و ئامادەیی زیاترەوە بۆ داواکاریی هاوکاری لە دەوروبەری دەگەڕێتەوە بۆ ناو ژینگەی سەختی بەشی فریاکەوتن، ئەمەش هیوای نوێ دەبەخشێت بۆ چاکبوونەوەی پەیوەندییە پیشەیی و مرۆییەکانی لەگەڵ کارەکتەرەکانی دیکە و لە سەرووی هەموویانەوە پزیشک لانگدۆن.

