کۆمەڵێک گەردوونناسی ئەمریکی پۆلێکی نوێی تەنە گەردوونییەکانیان لە گەلەئەستێرەکاندا دۆزییەوە، کە بە دەرکردنی تیشکی ئێکس بە وزەیەکی کەم و ئاستێکی بەرزی تیشکی سەروو وەنەوشەیی جیادەکرێنەوە.
ئەم دۆزینەوەیە بە بەکارهێنانی تەلەسکۆپی بۆشایی چاندرا-ی سەر بە ناسا بەدیهاتووە. توێژەران روونیکردەوە، ئەو تەنە گەردوونییانە بەو شێوەیە رەفتار ناکەن کە پێشتر لەبارەی تەنەکانی دیکەوە ناسرابوو.
تیمی زانستی رایانگەیاند، سروشتی ئەو تەنە گەردوونییانە هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە و تێگەیشتن لە تایبەتمەندییەکانیان رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی لە بواری فیزیاى گەردوونناسیدا بێ وەڵام ماونەتەوە.
ئەنجامی توێژینەوەکە لە گۆڤاری نێچەر ئەسترۆنۆمی بڵاوکراوەتەوە. لە پرۆسەکانی چاودێریکردنیشدا دەرکەوتووە چەند تەنێکی لەم جۆرە لە گەلەئەستێرەی مەسێ 101 بوونیان هەیە. توێژەران هیواخوازن چاودێریکردنەکانی داهاتوو سەرچاوەی ئەو تیشکدانەوەیە و ئەو میکانیزمە فیزیایییانە ئاشکرا بکات کە لە پشت ئەم رەفتارەوەن.

