نووسەرێک ئاماژە نەوە دەکات کاکە حەمە ئەو مرۆڤە مەزنەیە کە خوێنی گەشی کوڕەکەی لە تەلەل وەرد بەخشییە خاکەکەی لەپێناو گەل و شکۆمەندیی نیشتماندا.
ئەسرین عاسی شوانی بۆ زاگرۆس گوتی ؛ئەمڕۆ لە کاتێکدا وەک پێشمەرگەیەکی قارەمانی کوردستان لە بەرامبەر دوژمنان و داگیرکاراندا دەبینرێت، فەرمان بۆ دەستگیرکردنی دەرچووە کە ئامانجی سیاسی لەپشتەوەیە. ئەوانەی کەرکووکیان فرۆشت، ئێستا دەیانەوێت کاکە حەمە دادگایی بکەن، کە ئەمە کارێکی زۆر هەزەلییە.
گوتیشی :ئەوە پێشمەرگە بوو کە بەری بە دڕندەترین ڕێکخراوی تیرۆریستی وەک داعش گرت، کردییە پەندی زەمانە و کێوماڵی کردن؛ هەمان ئەو ڕێکخراوەی کە ترسی خستبووە دڵی سەرجەم دانیشتووانەوە.

