ڕۆژی چوارشەممە هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازەکەدا بۆ ماوەی یەک ڕۆژ ڕادەگیرێت. ئەم بڕیارە لەسەر داوای لایەنی تورکی (دەروازەی دەرەجیک) و بەهۆی ئەنجامدانی کاری چاککردنەوەی ڕێگاوبانەکان دراوە، بەڵام کار و چالاکییەکانی تری دەروازەکە بە ئاسایی بەردەوام دەبن. بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، هاتوچۆی گەشتیاران بە تەواوی ئاسایی ببێتەوە.
هۆبەی راگەياندنی بەرێوەبەرايەتی ئاسايشی دەروازە سنوريەکان

