zagros news agency

سەرۆکی تەمەن لە دانیشتنی یەکەمی پەرلەماندا؛ دکتۆر ئیبراهیم: چەمکێکی ڕاگوزەرە و هیچ دەسەڵاتێکی سیاسیی نییە

 

دکتۆر ئیبراهیم، ڕاوێژکاری یاسایی، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی زاگرۆس ڕایگەیاند کە زاراوەی “سەرۆکی بەتەمەن” چەمکێکی دەستووریی ڕێکارانەیە و لە پەرلەمانی سەدەی نۆزدەهەمی فەرەنساوە سەرچاوەی گرتووە، و بە واتای وشەیی بریتییە لە بەتەمەنترین ئەندام کە نە نوێنەرایەتیی پێگەیەکی سیاسی ناکات و نە دەسەڵاتی سیاسیش دەبەخشێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە ئەم چەمکە بۆ دەستەبەرکردنی بێلایەنی و بەردەوامیی دەستووری و ڕێگریکردن لە پەکخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێ پەسەند کراوە، و سەرۆکی تەمەن تەنها سەرۆکایەتیی دانیشتنی یەکەمی دوای هەڵبژاردن دەکات، هەروەها ڕۆڵی ئەوان یەکسەر بە سوێندخواردنی ئەندام پەرلەمانان و هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی کۆتایی دێت.

دکتۆر ئیبراهیم جەختی لەوەش کردەوە کە سەرۆکی تەمەن سەرۆکێکی ڕێکاری کاتییە و دەسەڵاتی لێکدانەوەی دەستووری نییە یان ناتوانێت دانیشتنەکان دوابخات بەبێ پاساوی یاسایی، چونکە ڕۆڵی ئەوان سنووردارە بە بەڕێوەبردنی ڕێکارە سەرەتاییەکانی کۆبوونەوەی پەڕلەمان، و ڕوونی کردەوە کە بنەمای دەستووریی پەسەندکردنی ئەم بنەمایە لەلایەن عێراقەوە لە ماددەی (٥٤)ی دەستووری ساڵی ٢٠٠٥دا دەبینرێت، کە تێیدا هاتووە سەرۆکی کۆمار بانگهێشتی پەرلەمان دەکات بۆ ئەوەی لە ماوەیەکدا کە لە پانزە ڕۆژ زیاتر نەبێت لە بەرواری پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە، بەتەمەنترین ئەندام سەرۆکایەتیی دانیشتنی یەکەمی بکات،

و لە کۆتایی لێدوانەکەیدا دووپاتی کردەوە کە سەرۆکی ئەنجومەن ئامرازێکی دەستووریی ڕاگوزەرە کە ئامانجی ڕێکخستنی قۆناغی یەکەمی کاری پەڕلەمانە، نەک قەوارەیەکی سیاسی خاوەن دەسەڵاتی بڕیاردان یان کاریگەری، کە لەم چوارچێوەیەدا وردەکارییەکانی بەڕێوەچوونی دانیشتنەکە بەو شێوەیەیە کە لەکاتی دەستپێکردنی یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەڕلەماندا، بەپێی دەستوور و پەیڕەوی ناوخۆ، بە تەمەنترین ئەندامی ئامادەبوو سەرۆکایەتیی دانیشتنەکە دەکات کە ئەرکی سەرەکیی بریتییە لە بەڕێوەبردنی سوێندخواردنی یاسایی ئەندامان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی هەمیشەیی پەڕلەمان (سەرۆک و جێگرانی)، و ئەگەر بەتەمەنترین ئەندام بەهەر هۆکارێک (نەخۆشی، غیاب، پاشەکشە یان بایکۆت) ئامادەی دانیشتنەکە نەبێت یان ڕەتیبکاتەوە، ڕاستەوخۆ ڕۆڵی سەرۆکایەتی دەگوێزرێتەوە بۆ ئەندامی دووەمی بەتەمەن لەنێو ئەندامە ئامادەبووەکاندا، و ئەگەر ئەویش نەبوو بە هەمان ڕێزبەندی تەمەن دەچێتە سەر ئەندامی سێیەم تاوەکو ئەندامێک سەرۆکایەتییەکە دەگرێتە دەست، و مەرجە لە کاتی کۆبوونەوەکەدا نیسابی یاسایی (کۆڕبەند) تەواو بێت، کە بریتییە لە بەشداریی زۆرینەی ڕەها (٥٠٪ + ١) لە سەرجەم ئەندامانی پەڕلەمان، و ئەگەر نیساب تەواو بێت و سەرۆکی تەمەنی یەکەم ئامادە نەبێت، نیسابەکە بەهۆی غیابی ئەو پەکی ناکەوێت و ئەندامی دوای ئەو بەرپرسیاریەتییەکە دەگرێتە دەست، و لە کۆتاییدا ڕۆڵی سەرۆکی تەمەن ڕاستەوخۆ بە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەڕلەمان کۆتایی دێت و دەستەی سەرۆکایەتیی نوێ بەڕێوەبردنی دانیشتنەکانی پەڕلەمان دەگرێتە ئەستۆ.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە

یاسین

بەرێوەبەرایەتی کارەبای دهۆک ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

گوران

مووچەخۆران لە فێڵێكی ئەلیکترۆنی ئاگادار دەكرێنەوە

یاسین