zagros news agency

ترەمپ: لە چین لەگەڵ شی و پوتین لەبارەی ئێرانەوە گوتوگۆ دەکەم

 

سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، پێدەچێت لە کۆبوونەوەی لووتکەی هاوکاریی ئابووریی ئاسیا-پاسفیکدا، لەگەڵ سەرۆکەکانی چین و ڕووسیا کۆببێتەوە و لەبارەی کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئێران و چەکی ئەتۆمییەوە گوتوگۆ بکەن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند پێدەچێت لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لووتکەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئابووریی ئاسیا-پاسفیک کە هەفتەی داهاتوو لە چین بەڕێوەدەچێت، دیداری سێقۆڵی لەگەڵ شی جینپینگ، هاوتا چینییەکەی، و ڤلادیمیر پوتین، هاوتا ڕووسییەکەی، ئەنجام بدات.

سەرۆکی ئەمریکا بە ڕۆژنامەنووسانی گوت کە لەم دیدارەدا لەبارەی چەندین بابەتی جیاوازەوە گوتوگۆ دەکرێت، لەوانە کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئێران و چەکداماڵینی ئەتۆمی. پێشتر ڕۆژنامەی “واڵ ستریت جۆرناڵ” بڵاوی کردبووەوە کە ڤلادیمیر پوتین خوازیارە بۆ گوتوگۆکردن لەبارەی ئاشتی لەگەڵ ئۆکراینا، دیداری سێقۆڵی لەگەڵ شی جینپینگ و دۆناڵد ترەمپ ئەنجام بدات.

لە هەمان کاتدا، ژای جون، نێردەی تایبەتی حکوومەتی چین بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سەردانی تارانی کردووە و لەگەڵ عەلی باقری، جێگری سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، کۆبووەتەوە و گوتوگۆی کردووە. بە گوتەی ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەردانی نێردەی چین لە درێژەی ڕاوێژکارییە نزیکەکانی نێوان تاران و پەکینە لە بواری دوولایەنە، ئاسایشی ناوچەکە و گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ كه‌ناڵی ئینگلیز دوو کۆچبەر گیانیان له‌ ده‌ستدا و ده‌یانی دیكه‌ رزگاركران

سەڵاح

حووسییەکان هەڕەشە لە ئەمریکا دەکەن: کەشتییەکانتان دەکەینە ئامانج

یاسین

سوپای لوبنان ڕەتیکردەوە لە خاڵە سنووریەکان کشابێتەوە

یاسین