zagros news agency

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە؛ نمەباران ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، کەشى پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ هەردوو ڕۆژی پێنجشەممە و هەینی (١٩ و ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦) ڕاگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانیش ئاسمان بەگشتی هەوراوی دەبێت و نمەباران زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە.

کەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە (١٩-١١-٢٠٢٦):
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت. سەبارەت بە دابارین، لە کاتەکانی بەیانیدا نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور دەبارێت و بۆ کاتەکانی ئێوارە کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەنتەری پارێزگای دهۆک و سنووری ئیدارەی سۆران بەشێوەی نمەبارانی کەم. هەروەها پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی شەودا کاریگەری ئەو شەپۆلە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینیش بگرێتەوە، بەڵام ڕێژەی دابارینەکە لە ناوچە شاخاوییەکاندا زیاتر دەبێت.

  • خێرایی و ئاراستەی با: با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت بە خێرایی (١٠ – ٢٠) کم لە کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەشی گۆڕاو دەبێت.

  • مەودای بینین: لەنێوان (٨ – ١٠) کم دەبێت، بەڵام لە کات و شوێنی داباریندا دادەبەزێت بۆ (٦ – ٨) کم.

  • پلەکانی گەرما: نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ (بە پلەی سیلیزی):

  • گەرمیان: ٢٤ پلە

  • هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و چەمچەماڵ: ٢٠ پلە

  • دهۆک: ١٨ پلە

  • زاخۆ: ١٧ پلە

  • پیرمام و ئاکرێ: ١٦ پلە

  • حاجی ئۆمەران: ١١ پلە


کەشوهەوای سبەی هەینی (٢٠-١١-٢٠٢٦):
کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە کە سبەی هەینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لەگەڵیدا نمەبارانی کەمی لابەلا لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت، بەڵام لە کاتەکانی شەودا کاریگەریی بارانبارینەکە لاواز دەبێت.

  • خێرایی و ئاراستەی با: با لەسەرخۆ دەبێت بە خێرایی (٥ – ١٥) کم لە کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەی بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت.

  • مەودای بینین: هاوشێوەی ئەمڕۆ لەنێوان (٨ – ١٠) کم دەبێت و لە کات و شوێنی دابارینیشدا دەبێتە (٦ – ٨) کم.

  • پلەکانی گەرما: نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی (بە پلەی سیلیزی):

  • گەرمیان: ٢٥ پلە

  • هەڵەبجە: ٢١ پلە

  • چەمچەماڵ: ٢٠ پلە

  • هەولێر: ١٩ پلە

  • سلێمانی و دهۆک: ١٨ پلە

  • زاخۆ: ١٧ پلە

  • ئاکرێ: ١٦ پلە

  • پیرمام: ١٥ پلە

  • حاجی ئۆمەران: ١٢ پلە

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامى پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی ساڵیادی ئیزگەی دەنگی کوردستان

دڵشاد

گرنگی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا

دڵشاد

وەیسی سەعید وەیسی: 7ی حوزەیرانی 2017 ڕۆژێكی مێژووییە لە ژیانی سیاسیی گەلی كوردستان

دڵشاد