zagros news agency

کۆمپانیای Microsoft بڕوانامەی Copilot+ PC ڕاگەیاند

کۆمپانیای (Microsoft) لە بۆنەیەکی تایبەتدا کۆمەڵێک گۆڕانکاری و بەرهەمی نوێی ڕاگەیاند یەکێک لە ڕاگەیەندراوەکان بریتیی بوو لە بڕوانامەی (Copilot + PC) بڕوانامەکە بۆ ئەو لاپتۆپانەیە کە لە ڕووی ڕەقەکاڵە و نەرمەکاڵەوە توانای جێ بەجێ کردنی ئەرکەکانی ژیری دەستکردییان هەیە. هەروەها کۆمپانیاکا لاپتۆپی هەر یەک لە کۆمپانیاکانی وەک ئێچ پی، سامسۆنگ، دێڵ، ئەیسووس، لینۆڤۆ و ئەیسەر نمایش کر کە هەڵگری بڕوانامەکەیە هەروەها کەمترین تایبەتمەندی بۆ ئەوەی بڕوانامەکە بەدەست بهێنرێت پێویستە ڕامی (16) گێگابایت و بیرگەی (256) گێگابایت بێت، هەروەها چیپسێتی کۆمپانیای کواڵکۆمیان لەسەر جێگیر کرابێت کە بنەچەکراوە لەسەر (ARM).

هەواڵی پەیوەندیدار

ژیرێکی دەست کردی Meta توانای بریاردانی هەیە

یاسین

کۆمپانیای Microsoft تایبەتمەندی spell Checker زیاد دەکات

یاسین

ئۆپن ئەی ئای بەهۆی نیگەرانییەکانی ئاسایشی سایبەرییەوە گەشەپێدانی مۆدێلەکان خاو دەکاتەوە

سەڵاح