بانکی ناوەندیی عێراقی، لەبارەی دەركردنی دراوی 100 هەزار دیناری روونكردنەوە دەدات و رەتی دەكاتەوە ئەو دراوە دەركرابێت و دەشڵێت: “ئێستا هیچ نیازێک بۆ چاپکردنی دراوی نوێ نییە.”
لە راگەیاندراوێكدا، بانکی ناوەندیی عێراقی ڕەتی دەکاتەوە، دراوێکی نوێ بە بڕی 100 هەزار دینار دەربکات، تیایدا هاتووە: “دووپاتی دهکەینەوە، وێنەی ئەو دراوە نوێیە، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە، که وێنەی تەلارسازی کۆچکردووی عێراقی زەها حەدیدیی لەسەرە، وێنەیەکی ساختەیە.”
بانکی ناوهندیی عێراقی داوا لە هاووڵاتییان دهکات، وریا بن و مامەڵە لەگەڵ ئهو جۆره دراوه نەکەن. جەختیش دەكاتەوە: “رەنگە هەندێک بە مەبەستی ساختەکاری و دهستبڕین بیخهنه ڕوو، بۆیه بانکی ناوەندیی عێراقی دووپاتی دەکاتەوە، کە ئێستا هیچ نیازێک بۆ چاپکردنی دراوی نوێ نییە.”
باسی ئەوەشی كردووە، که ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران و پەرەپێدەران و پڕوپاگهندهکهرانی ئەم دراوە ساختەیە دەگرنە بەر.
دوایین جۆری دراوی عێراقی 50 هەزار دینارییە و بڕیار بوو جۆری 20 هەزار دیناری چاپ بكرێت، بەڵام تاوەكوو ئێستا نەكراوە.
شوان بەرزنجی