zagros news agency

وەزارەتی ئەوقاف: تا پێنجی حوزەیران سەرجەم حاجیان دەگەنە سعوودیە

 

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، کە ئەمڕۆ دووشەم 27ـی ئایار یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بۆ شاری مەككەی پیرۆز بەڕێ کەوتن.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ دووشەم 27ـی ئایار یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بۆ شاری مەككەی پیرۆز بەڕێ کەوتن، سەرجەم ئامادەكارییەكان كراوە و حاجیان بەپێی ئەو پلانەی دانراوە، رۆژانە گەشتەكەیان دەكەن و دەگەنە سعوودیە.

ئەمساڵ بۆ یەكەمجار لە سعوودیە زمانی كوردیش چووە پاڵ ئەو 17 زمانەی لە رێبەری حەجی ئەو وڵاتە هەیە، بۆیە لەسەر زۆر لە تابلۆكان بە زمانی كوردیش ئاماژە و شوێنەكان دەنووسرێت.

ژمارەی حاجیانی كوردستان زیاتر لە چوار هەزار حاجییە، تێچووی هەر حاجییەك چوار هەزار و 500 دۆلارە.

دوای تەواوبوونی فەریزەی حەج بە ماوەی هەشت بۆ 10 ڕۆژ، سەرجەم حاجیان دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی هەرێم : پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێت

سەڵاح

شارەوانی هەولێر دەست دەکات بە پێدانی مۆلەتی دروستکردنی خانوو لەم گەرەکە

گوران

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر دەکات

یاسین