zagros news agency

ناڕەزایەتیی جووتیارانی ڕۆژئاوا بەردەوامە

 

جوتیارانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ سێیەم ڕۆژ لە ناڕەزایەتییەکانیان بەردەوامن و داوا دەکەن ئیدارەی خۆسەر نرخی گەنم بەرز بکاتەوە.

لە ڕۆژی سێیەمیشدا جووتیاران و دانیشتوانی شاری عامودا ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای کڕینی گەنمیان لە ئیدارەی خۆسەر کرد کە بە ٣١ سەنت بۆ هەر کیلۆیەک دیاریکرابوو.

ئەمڕۆش جووتیارانی قامیشلۆ لە ناڕەزایەتی دەربڕین و خوازیاری بڕیارێکی نوێن لەسەر نرخی گەنم بەردەوامن.

دوێنێ لە شارەکانی دێربێسی، قامیشلۆ، کۆبانی، ڕەقە و دێرەزوور خەڵک مانیان گرت و داوایان لە ئیدارەی خۆسەری کرد کە ڕەچاوی ڕاگرتنی جووتیاران و تێچووی گرانبەهای بەروبوومی ئەمساڵ بکات.

حکومەتی سووریا نرخی یەک کیلۆ گەنمی بە پێنج هەزار و 500 لیرەی سووریا (نزیکەی 31 سەنتی ئەمریکایی) دیاری کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی له‌ شاندێکی ژاپۆنی دەکات

سەڵاح

لە تورکیا ١٦ هەزار کەس به‌هۆی قوربانی‌کردنی ئاژەڵان بریندار بوون

سەڵاح

سلێمانی… ژماره‌ و هۆكاره‌كانی گیانله‌ده‌ستدانی مانگی رابردوو راگه‌یه‌نرا ‌

سەڵاح