zagros news agency

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

وەزارەتى پەروەردە پەیمانگەى پیشەیى پێنج ساڵەی حکومی بە ( سیستەمى ئینگلیزى ) بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025 )لەشاری کفری دەکاتەوە کە خوێندن بە زمانى ئینگلیزى دەبێت هەر مامۆستایەکى دەرچووى ( زمانى ئینگلیزى ) کە بڕوانامەى زمانى ئینگلیزى هەبێت ( میلاک یان وانەبێژ ) دەتوانێت سیڤى خۆى بۆ ژوورى پەیوەندى ئەلیکترۆنى وەزارەتى پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بنێرێت لە ڕێکەوتى (30/5/2024 تا 13/6/2024) هەڵسەنگاندنى ئاستى زمانى ئینگلیزى لەلایەن تیمێکى پسپۆرەوە بۆ دەکرێت بڕیار لەسەر مامۆستایانى وەرگیراو دەدرێت .
لە ڕێگەى ئەم ژمارانەى خوارەوە دەتوانن نامە بۆ ( واتس ئاپ و ڤایبەر ) ى ژوورى پەیوەندى ئەلیکترۆنى وەزارەت بنێرن :
07505103232
07505106262
تێبینى / سیڤییەکان بە شێوەى (pdf) بنێرن کە وردەکارى تێدابێت لەگەڵ ژمارەى تەلەفۆن .

ڕاگەیاندنى وەزارەتى پەروەردە

هەواڵی پەیوەندیدار

حەماس: چەک دادەنێین

سەڵاح

ڕووسیا كوشتنی نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار سه‌ربازیی ئۆكراینای له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ڕاگه‌یاند

سەڵاح

پەرلەمانتارێکی پارتی: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلای دەکرێتەوە

دڵشاد