کۆریای باکوور لەڕێگەی بالۆنەوە پاشماوەی ئاژەڵ فڕێدەداتە خاکی دراوسێ باشوورییەکەی.
دەستەی هاوبەشی سوپای کۆریای باشوور رایگەیاند، کۆریای باکوور بە 200 بالۆن پاشماوەی ئاژەڵ و زبڵ و خاشاکی ناردووەتە وڵاتەکەیان.
کۆریای باشوور دەڵێت، بالۆنەکان لە چەندین ناوچە دۆزراونەتەوە و داوایان لە هاووڵاتییان کردووە نزیک باڵۆن و پاشماوەکان نەکەون و پەیوەندی بە سوپا و پۆلیسەوە بکەن.
پێشتر چەندین جار چالاکانی کۆریای باشوور بە بەکارهێنانی بالۆن لەدژی دەسەڵاتدارانی کۆریای باکوور زانیاریان ناردووەتە ئەم وڵاتە، کۆریای باکووریش لە ڕێگەی ناردنی پاشماوەی ئاژەڵەوە وەڵامی کۆریای باشوور دەداتەوە.