zagros news agency

گوتەبێژی حکومەت بەفەڕمی هۆکاری سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا ئاشکرا کرد

️ دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

چارەسەری ڕیشەیی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان،موچەی نەهاتوی هێزە ئەمنییەکان و پرسی دوبارە دەستپێکردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوت و گەنمی جوتیاران و چەند دۆسیەیەکی دیکە لەسەر مێزی گفتوگۆی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەبن لەبەغدا.

هەرێمی کوردستان نیەتی جدی و ڕاستگۆیانەی هەیە بۆ چارەسەری سەرجەم کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستور و هەروەها پاراستنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان باوەڕی تەواوی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانییە لەیەکەم ڕۆژی دەستبەکاربونی کابینەکەی لەم ڕوانگەیەشەوە بۆ هەموو گفتوگۆیەکی بونیادنەرانە دەستپێشخەرین.

پێشەوا هەورامانی
وتەبیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر دوو تەوەر کۆببێتەوە

سەڵاح

لیستی سەرجەم ناوەکانی ئەمڕۆی تیرو پشکی دابەشکردنی پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران

سەڵاح

كاروان كه‌لاری بۆ زاگرۆس: مه‌سروور بارزانی سه‌لماندی خه‌م خۆری سلێمانی و یانه‌ی نه‌ورۆزه‌

سەڵاح