zagros news agency

یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو بەناو نوێنەری زەردەشتیە تۆمار دەکات

ئەمرۆ 11ی2ی2024 لە نوسراوێکدا بە ژمارە (134) یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە مەبەستی رێگریکردن لە سوکایەتی کردن بە قوڕئان و پیرۆزییەکانی ئیسلام، سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو ئافرەتە بەناو نوێنەری زەردەشتیەکانی کوردستان تۆمار کرد، کە لە لێدوانێکی بۆ کەناڵێکی راگەیاندن سوکایەتی بە قورئان و پیرۆزییەکانی ئایینی ئیسلام کردو نیگەرانی لێکەوتەوە.

نوسراوەکە ئاراستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەولێر کراوەو ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو جۆرە سوکایەتیە پێچەوانەی دەقەکانی دەستووری عیراق و ماددەی 372ی یاسای سزادانی عیراقی و یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستانە.

لە بەشێکی تری سکاڵایەکە هاتووە: ئەم کارە دەبێتە هۆکاری تێکدانی سەقامگیری کۆمەڵگەو کاریگەری سەلبی لەسەر پێکەوەژیانی ئایینی دەبێت لە هەرێمی کوردستان.

هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە، کە پێویستە رێگە بگیرێت لەهەر کەسێک کە بیەوێت لە ژێر هەر ناوێک بێت بێڕێزی بە بیرو باوەڕو پیرۆزی هەر ئایینێک بکات لە هەرێمی کوردستان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

چڕا سۆرچی: لە خزمەتکردنی خەڵکی خۆمان بە بێ جیاوازی بەردەوام دەبین

سەڵاح

نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له‌ كونسولى گشتیی نوێى به‌ريتانيا كرد

سەڵاح

لە باکووری کوردستان کۆنسێرتی هونەرمەند خەجێ هەڵوەشایەوە

یاسین