ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دوو بنکەی چەکداران لە سووریا بۆردومان کران

یوری پۆپۆڤ، جێگری سەرۆکی فەرماندەیی سەربازیی ناوەندیی ڕووسیا لە سووریا ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانی ڕووسیا هێرشی کردووەتە سەر دوو بنکەی چەکداران لە پارێزگای دێرەزۆر لە سووریا.
پۆپۆڤ ڕایگەیاند: هێزی ئاسمانی ڕووسیا هێرشی کردە سەر دوو بنکەی تایبەت بەو چەکدارانەی کە لە ناوچەی تەنەفەوە دەرچوون و خۆیان حەشاردابوو لە ناوچە سەختەکان و زنجیرە چیای ئەلعەمور لە پارێزگای حمس و ئەلبشری لە پارێزگاری زوور، بە ئاماژەدان بەوەی کە یەکەکانی پۆلیسی سەربازی ڕووسیا لە هەردوو پارێزگای ڕەقە و ئەلحەسەکە دەوریەیان ئەنجامداوە.
پۆپۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکەکانی هاوپەیمانی بەناو نێودەوڵەتی دژە تیرۆر بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەردەوامن لە دروستکردنی دۆخی مەترسیدار لە ئاسمانی سووریادا، بە پێشێلکردنی پرۆتۆکۆڵەکانی داماڵینی ململانێکان.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

بارمتەیەکی ئیسرائیلی بۆ هۆی کەمی خۆراک و دەرمانەوە گیانی لەدەستدا

سەڵاح

لە ئێران چەند کەسێک به هۆی خواردنەوەی کحولیی ساختە مردن

یاسین

ترەمپ: بەردەوام لە ژێر هەڕەشەی ئێران دام

سەڵاح