ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران توانرا خشته‌ی بودجه‌ی ساڵی 2024 په‌سه‌ند بكرێت، بێت حكوومه‌تی عێراق پابه‌ندی ئه‌وه‌بێت و مانگانه له‌كاتی خۆی مووچه بنێرێت، ده‌بێت رێگری بكه‌ین له‌وه‌ی كه چیتر كێشه دروست نه‌كرێت.
سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: له كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران توانرا خشته‌ی بودجه‌ی ساڵی 2024 په‌سه‌ند بكرێت، به زۆرینه‌ی ده‌نگ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له خه‌رجی فیعلی ده‌رهێنراوه، ئه‌مه‌یش شتێكی باشه و به دڵنیاییه‌وه هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌وه سه‌ركه‌وتووبوون، به دڵنیاییه‌وه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و پێداگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت هۆكاری ئه‌وه‌بوون كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له خه‌رجی فیعلی ده‌ربهێنرێت.
هەروەها سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق پابه‌ندی ئه‌وه‌بێت و مانگانه له‌كاتی خۆی مووچه بنێرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت رێگری بكه‌ین له‌وه‌ی كه چیتر كێشه دروست نه‌كرێت به‌ناو و بیانوی جۆراوجۆر.
رێباز یونس