zagros news agency

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

“The Beekeeper” یەکێک لەو بەرهەمە سینەماییانەیە کە ئێستا لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی لە سینەماکاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 12ـی کانوونی دووەمی 2024 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 156 ملیۆن و 326 هەزار دۆلارە.

لەو داهاتە 69 ملیۆن و 220 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و 86 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لەبارەی کەسێکی سەر بە دەزگا ئەمنییەکانی وڵاتەکەیەتی و هەوڵی تۆڵەسەندنەوە دەدات.

جەیسن ستەیتەم، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی سەرەکی لەم بەرهەمە سینەماییەدا دەگێڕێت و لە دەرهێنانی دەیڤد ئایرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەیت وینسلێت ترسی لە ئەکتەری کۆچکردوو ئالان ریکمان هەبووە

ART

نێتفلێکس زنجیرەی “ئاشقە نەناسراوەکان” بڵاودەکاتەوە

ART

داهاتی بەشی نوێی “Captain America” لە سینەماکاندا

ART