zagros news agency

سلێمان.. لەمانگێكدا ده‌ نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە كراوه‌

 

 

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 2024/5/31) لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری لەشاری سلێمانی 3.258 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

 

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 390 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە ، 12 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 119 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 54 نەشتەرگەری گەورە و 162 نەشتەرگەری مام ناوەند و 43 نەشتەرگەری بچووك بووە.

هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 141 پشكنینی سیتی سكان و 263 پشكنینی تیشك و 185 پشكنینی سۆنەر لەو نەخۆشخانەیە كراوە، هەروەها 175 چارەسەری سروشتی و 8.622 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

 

 

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

حاڵه‌تێكی دیكه‌ی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆمارکرا

یاسین

بانگەشەی هەڵبژاردن زیانی بە ٢٥٠ هەزار دار لە عێراق گەیاندووە

یاسین

وەزیری ڕۆشنبیریی ئێران: ئەگەر مۆلیدە نەبووایە، ئابڕوومان دەچوو

سەڵاح