zagros news agency

پیکابێک لە بازگەی پۆلیس ڕاناگرێت و تەقەش لە پۆلیس دەکات

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی جۆری “پیکاپ” هێرشی کردووەتە سەر مەفرەزەیەکی پۆلیس و تەقەی لێ کردوون لە ناوچەی کەڕادە و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.
سەرچاوەکە بە میدیا ناوخۆییەکانی ڕاگەیاند، ژمارەیەک کەسی نەناسراو لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاپ میستیبۆشیدا بەهۆی پابەندنەبوونیان بە وەستان لەبازگەی کاتی پۆلیسی فیدراڵیدا لە ناوچەی کەڕادە، بووەتە دەمەقاڵێ و تەقەیان لە ئەفسەرێکی پۆلیس کردووە و دواتر هەڵاتوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ” بەهۆی ڕووداوەکەوە قاچی ڕاستی ئەفسەرەکە بریندار بووە، هەروەها گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شێخ زەید.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە

یاسین

قەڵای مێژوویی دوین نوێ دەكرێته‌وه‌

سەڵاح

ئیسپانیا “La Bola Negra” بۆ کێبڕکێی ئۆسکار هەڵدەبژێرێت

ART