zagros news agency

هەرزەکارێک بە هەورە بروسکە گیانی لەدەستدا

هەرزەکارێک بە هۆی هەورە بروسکەوە لە گوندێکی سنووری کفری گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، سامان سەرتیپ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی شەهید خالید، لە کفری ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەورە بروسکە لە مێرمنداڵێکی 14 ساڵانی دا و بە هۆیەوە گیانی لەدەستدا.

ئەوەشی خستەڕوو کە مێرمنداڵەکە ناوی شێرکۆ نوعمانە و دانیشتووی گوندی قوڕیچایی سەر بە قەزای کفریە.

لە دوێنێیوە ئاسمانی زۆەبری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بووە بە هەور و هەورە بروسکە و ڕەشەباش زۆربەی ناوچەکانی گرتووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراقییه‌كان ڕۆژانه‌ سێ ملیار دینار به‌ تووتن ده‌ده‌ن

سەڵاح

چه‌ند لایه‌نێكی تورکمانی پشتیوانیی خۆیان بۆ لیستی پارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند

یاسین

فوئاد حوسێن داوای ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

یاسین