zagros news agency

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵوێزی ڤەنزوێلا لە عێراق دەکات

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە باڵوێزی ڤەنزوێلا لە عێراق كرد و چەند بابەتێكیان تاوتوێ كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 10/6/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەرتورۆ ئانیبال ڕامیرێز، باڵوێزی ڤەنزوێلا لە عێراق کرد، باڵوێزی کۆماری ڤەنزوێلا سڵاو و ڕێزی نیکۆلاس مادورۆی، سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلای بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وزە و وەبەرهێنان و کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا.

سەرۆکی حکوومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڤەنزوێلا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر، هاوخەمی و پشتیوانی خۆی بۆ چەمچەماڵ و گەرمیان دەردەبڕێت

دڵشاد

ئەردۆغان میوانداری شاندێکی بزووتنەوەی حەماس دەکات

یاسین

د. دیندار زێباری: لە کابینەی نۆیەمدا جێبەجێکردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە بواری ئازاديی ڕۆژنامەگەری بە ڕێژەی زیاتر لە 70% زیادی کردووە

سەڵاح