zagros news agency

له‌ ئاكامی ڕووداوێكی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دێر لەسەر ڕێگای ناحیەی ڕزگاری – تیلەکۆ ، نزیک گوندی ناوە کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیكه‌ برینداربوون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هاتووچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ڕووداوه‌كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ی6ی2024، لەسەر ڕێگای ناحیەی ڕزگاری –  تیلەکۆ نزیک گوندی ناوە  ڕوویداوه‌، كاتێك ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دێر کە بۆ گوندی گامەخەڵ ڕۆیشتووە وەرگەڕاوه‌، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسیتریش برینداربوون.

هاتووچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، بریندارەکان گەینراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار بەمەبەستی وەرگرتنی چاره‌سەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. ئێمباپێ سەرکردایەتی پاریسی کردو بە ئاسانی گەیشتە قۆناغی داهاتوو

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم دەکات

سەڵاح

ڕوونکردنەوەیەک لەوەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتییەوە

یاسین