ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حەوت هەڵەی رۆژانە کە مەترسی لەسەر تەندروستی گورچیلە دروست دەکەن

نەخواردنەوەی ئاوی پێویست یان خواردنی زۆر دەرمانی ئازارشکێن یەکێکە لە هۆکارانەی کە زیان بە تەندروست جگەر دەگەیەنێت.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی کە لە ماڵپەڕی “hindustantime” بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە تووشبوون بە شێرپەنجەی گورچیلە هۆکارەکەی شێوازی ژیانە کە رۆڵی هەیە لە گەشەکردنیدا، زیاتریش لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا زیاد دەکات، بەو پێیەی لە ساڵی ٢٠٢٣دا نزیکەی ٤٦٠٠ کەس تووشی شێرپەنجەی گورچیلە بوون، بە تێکراش تەمەنیان زیاتر لە ٦٠ ساڵ بوون.

لە ڕاپۆرتەکەدا ڕوونیکردووەتەوە، گورچیلە ئەو ئەندامەیە کە کاردەکات بۆ پاڵاوتنی پاشماوە و شلەی زیادە لە خوێندا و پاراستنی هاوسەنگی و ڕێکخستنی پەستانی خوێن، بەڵام تەندروستی گورچیلە بەهۆی چەندین هۆکارەوە رەنگە بکەویتە مەترسییەوە، لەوانە هەڵبژاردنی شێوازی ژیان و بارودۆخی پزیشکی و یەکێک لەو نیگەرانیانەی کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گورچیلەیە زیاتر دەکەن.

زۆرجار شێرپەنجەی گورچیلە پەیوەستە بە هۆکارەکانی وەک جگەرەکێشان، قەڵەوی و بۆماوەیی، نیشانەکانی بریتین لە هەبوونی خوێن لە میزدا، ئازاری پشت، دابەزینی کێش و هەست کردن بە ماندوێتییەکی زۆر.

ئەو هەڵانەی کە پێویستە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی گورچیلە دوور بکەویتەوە لێیان، لەوانە:

١. نەخواردنی خۆراکی تەندروست، میوە و سەوزە و دانەوێڵەی تەواو لە پێشینە دابنێ، لە هەمان کاتدا گۆشتی لە قتوونراو و خواردنەوە شەکردارەکان و چەورییە ناتەندروستەکان سنووردار بکە.

٢. رێگری کردن لە قەڵەویی، کێشی زیادە دەبێتە هۆی دروستبوونی سترێس لەسەر گورچیلە و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی گورچیلە و شێرپەنجە زیاد دەکات.

٣. نەخواردنەوەی ئاوی پێویست، بۆ کارکردنی دروستی گورچیلە و نەهێشتنی پاشماوە و ژەهرەکان لە جەستەدا پێویستە بە درێژایی ڕۆژ ئاوێکی زۆر بخۆیتەوە، بەلایەنی کەمەوە ٨ کوپ یان ٢ لیتر ئاو بخۆرەوە.

٤. جگەرەکێشان هۆکارێکی گرنگی مەترسییە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی گورچیلە، وازهێنان لە جگەرەکێشان یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی گورچیلە و کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە.

٥. چاودێری نەکردنی پەستانی خوێن، بەرزی پەستانی خوێن بە تێپەڕبوونی کات زیان بە گورچیلەکان دەگەیەنێت، ئەمەش ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشییەکانی گورچیلە و شێرپەنجە زیاد دەکات، بە بەردەوامی چاودێری پەستانی خوێن بکە.

٦. بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا، ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی گورچیلە و شێرپەنجە زیاترە، هەربۆیە پاراستنی کۆنترۆڵ کردنی ئاستی شەکری خوێن لە ڕێگەی خۆراک و وەرزشکردن و دەرمان و چاودێریکردنی بەردەوام گرنگە.

٧. هەندێک دەرمانی ئازارشکێن کاتێک زۆر بەکاردەهێنرێن، زیان بە گورچیلە دەگەیەنن.

ڕاپۆرتەکە جەختی لەسەر پێویستی وازهێنان لەم خووە هەڵانە کردووەتەوە کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گورچیلە زیاد دەکەن، هەروەها جێگرەوەیان بە شتی تەندروست یارمەتیدەرە لە لە پاراستنی گورچیلە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم نیشانانە هۆكارن بۆ كەمی كالیسیۆم لەلەشدا

lana

فه‌رمانێك كه‌ له‌ هه‌شت خاڵ پێكهاتووه‌ له‌ بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دەرچوو

سەڵاح

چی دەربارەی کەم خوێنی ئەزانیت؟

lana