zagros news agency

مەکتەبی سیاسی پارتی سه‌ره‌خۆشی خانەوادەی ،ڕۆستەم کانی هەنجیرەیی، كرد

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عوسمان حەمە کەریم کانی هەنجیرەیی) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی (عوسمان حەمە کەریم کانی هەنجیرەیی)

بەڕێز هەڤاڵ ڕۆستەم حەمە کەریم کانی هەنجیرەیی

بە خەمناکییەوە هەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (عوسمان حەمە کەریم کانی هەنجیرەیی)مان بیست، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكی تیمی پارتی له‌ حكومه‌ت په‌یامێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

یاسین

سەرۆک بارزانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە

یاسین

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوه‌

سەڵاح