ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دوای جەژن پارەی ئەم توێژە دابەش دەکرێت

وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازیش رایده‌گه‌یه‌نێت، پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران گه‌یشتووه‌ و دوای جه‌ژن دابه‌شی ده‌كه‌ن.

وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، وەجبەى دووەمى چەکى پارەى گەنمى جووتیاران گەیشتووەتە هەرێمى کوردستان و دواى جەژن دەست بەرێکارە کارگێڕییەکان دەکەن بۆ ئەوەى بە زووترین کات بەسەر جووتیاران دابەشبکرێت.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، کۆى ئەو بڕە پارەیەى گەیشتووە20ملیار دینارە، كه‌ 10 ملیار دینارى بۆ پارێزگاى سلێمانى، 6 ملیار دینار بۆ پارێزگاى هەولێر و 4 ملیار دینار بۆ پارێزگاى دهۆکه‌.
رۆژى 6ی حوزەیران دەست بە وەرگرتنى گەنمى جووتیاران کرا و پرۆسەکە ماوەى نزیكه‌ی چل رۆژ دەخایەنێت، هەر جووتیارێک وەزارەتى کشتوکاڵ پشتگیرى کردبێت گەنمەکەى تۆماردەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی پێشوازی لە لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسی پەرلەمانی عێراق کرد

دڵشاد

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ دووشەممە

sirwan

ئێران وەڵامی فەرەنسا دەداتەوە

یاسین