لیۆنێل مێسی کاپتنی یانەی ئینتەرمیامی، چەند ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی جامی ئەمریکای ٢٠٢٤ ستایشی یەکێک لە ئەستێرەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کرد.
مێسی لە لێدوانەکانیدا بۆ تۆڕی “TyCSports”ی ئەرجەنتین وتی: ڤالێنتین کاربۆن داهاتوویەکی سەرسوڕهێنەری هەیە ئەو ئێستا و داهاتووە لە هەمان کاتدا بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر ئەو (ڤالێنتین کاربۆن)م بینیوە لە تیپی خوار ٢٠ ساڵان، بەڵام زۆر پێشکەوتووە، یاریزانێکی جیاوازە و کوالیتییەکی سەرسوڕهێنەری هەیە.
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، شاندی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرەو ئەتلەنتا بڕۆن، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ یەکەم یاری کۆپا ئەمەریکا لە پێنجشەممەی داهاتوو، بەرامبەر کەنەدا لە کۆمەڵەی A، کە شیلی و پیرۆش لەخۆدەگرێت.
جامی ئەلبیسێلیست لە جامی ئەمریکا ئەرکێکە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو نازناوەی کە ٣ ساڵ لەمەوبەر بەدەستی هێنابوو.