ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئێران ٢٣ سندووقی هەڵبژاردن لە عێراق دادەنێت

 

ئێران لە عێراقیش هەڵبژاردن دەکات و بەرپرسی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لە دەرەوەی ئەم وڵاتە دەڵێت، لە ٦ پارێزگای عێراق ٢٣ سندووق دادەنرێن و ئەگەری هەیە سندووقی گەڕۆکیش بۆ زیارەتکارانی ئێرانیی شوێنە پیرۆزەکان دابین بکرێت.

عەلیڕەزا مەحموودی دەشڵێت، ٣٤٤ سندووق بۆ وەرگرتنی دەنگی هاووڵاتییانی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات لەبەرچاو گیراوە کە زیاترین سندووق بۆ هاووڵاتییانی ئێرانی لە ئەمریکا دەبێت.

مەحموودی بە ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ڕاگەیاندووە، باڵیۆزخانە و کونسوڵخانە و نووسینگەکانی نوێنەرایەتیی وڵاتەکەی لە دەرەوەی وڵات سەرپەرشتیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە و دانانی سندووقەکانی وەرگرتنی دەنگ دەکەن.

ئاماژەی بەوەش داوە، لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکە لە ڕیاز و کونسوڵخانەکەیان لە جەدەی سعوودیا سندووقی وەرگرتنی دەنگ دادەنرێت و حاجیانی ئێرانییش دەتوانن لەو شوێنانە دەنگ بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەروازەیەکی دیکەی سنووری لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەکرێتەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا دەکات

سەڵاح

ساوسگەیت دەستبەرداری پۆستەکەی بوو ماڵئاوایی کرد

sirwan