حکوومەتی قوبرس ڕوژی پێنجشەممە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، وەڵامی هەڕەشەی حەسەن نەسروڵڵای سەرۆکی حزبوڵڵای لوبنانی دایەوە.
نەسروڵڵا، رۆژی چوارشەممە، هوشداریی دابووە قوبرس ئەگەر هاوکاریی ئیسرائیل بکات و فڕۆکەخانە و بنکە سەربازییەکان بخاتە بەردەستی ئەم وڵاتە، قبریسیش بەشێک لە جەنگەکە دەبێت.
کۆنستانتینوس لتبیوتیس، گوتەبێژی حکومەتی قوبرس ڕۆژی پێنجشەممە بە ڕادیۆ قوبرسی گوت: لێداونی رێبەری حزبوڵڵا لە ڕاستیەوە دوورەو ئێمە لە ئاستی دیپلوماسیدا هەنگاوی پێویست هەڵدەنێن.
مێدیای ئیسرائیل و قبریلس ساڵانی رابردوو راپۆرتی زۆری سەبارت بە سەردانی یەکەی تایبەتی سوپای ئیسرئیلیان بۆ قوبرس بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن ئەم سەردانانە بە مەبەستی مەشقی تاکتیکی بەرەنگاربووەنەوەی تیروریسم کراون.