کۆمپانیای (Samsung) لەگەڵ (International Olympic Committee (IOC)) و (Olympic Broadcasting Services (OBS)) ڕێککەوتووە بۆ پەخش کردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاتی 2024 کە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەڕێوە دەچێت بۆ یەکەمین جارە ئاهەنگی کردنەوەی خولەکە لە دەرەوەی یاریگا بەڕێوە دەچێت و سامسۆنگ کامێرای 200 مۆبایلی گالەکسی ئێس 24 ئەڵترا بەکاردەهێنێت بۆ پەخش کردنی ئاهەنگی کردنەوەی خوولەکە. مۆبایلەکان بە ئینتەرنێتی 5G پەیوەست کراون بۆ ئەو مەبەستە.