بە سەرنجدان بەوەی کە ناوچەکە بەر شەپۆلی پلەی گەرمی بەرز بۆتەوە کە ڕەنگە لە پەنجا پلەی سیلیزی زیاتر بێت، و کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستی هاووڵاتیانی ئازیزمان هەبێت، کە گرنگترینیان ماندوێتی و لە هۆشخۆچوون بە گەرما بەتایبەتی لەنێو منداڵان و بەساڵاچووان و نەخۆشی ڕەبوو و نەخۆشی هەناسە.
بۆیە هاووڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداردەکەینەوە تکایە پەیڕەوی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بن:
• لە ماڵ دەرنەچن و بەتایبەتی بەر تیشکی خۆر یان کەشوهەوای گەرم بە تایبەت لە گەرمترین کاتەکاندا کە لە نێوان کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٤ی ئێوارەیە، مەگەر زۆر پێویست بێت.
• ئەگەر پێویست بوو لە گەرمترین کاتەکاندا بچیتە دەرەوەی ماڵ یان دامەزراوەکە، پێویستە جل و بەرگی سووک و ڕەنگ سووک لەگەڵ کڵاوێکی لێواری پان لەبەر بکەیت، یان چەتری خۆر لەگەڵ خۆتدا هەڵبگریت و چاویلکەی خۆر لەبەر بکەیت.
• دوور بکەرەوە لە پیاسەکردن لەبەر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر و پیاسەکردن لە شوێنی سێبەردا.
• لە ژێر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆردا مەلە مەکە لە ڕووبار و وەرزش مەکە.
• خواردنەوەی ئاو و شلەمەنیەکان بە ڕێژەیەکی زۆر، بەلایەنی کەمەوە