ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئاگادارییەک لە وەزارەتی ئەوقافەوە بۆ حاجییان

 

دوای ئەوەی سەدان حاجی کە بە ڤیزای یەک ساڵی لە سعودیە گیریان خواردبوو و نەیاندەتوانی بگەڕێنەوە، وەزارەتی ئەوقاف رەزامەندی وەرگرت تاکو بە پاسی تایبەت بگەڕێنەوە.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایدەگەیەنێت، دوای هەوڵێکی زۆر رەزامەندییان وەرگرتووە ئەو حاجییانەی بە رێگای ڤیزای ساڵ چوونەتە سعودیە و گیریان خواردووە لە مەرزی عەرعەر، بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

وەزارەتەکە داوا لە حاجییانی گیرخواردوو دەکات پەیوەندی بەو کۆمپانیایانەوە بکەن کە لەڕێگەیانەوە گەشتیان کردووە بۆ ئەوەی پاسیان بۆ دابین بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاڵمانیا هەموو کۆنسوولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لەم وڵاتە داخست

سەڵاح

نرخی نەوتی قورسی ئێران دابەزی

سەڵاح

بەشار ئەسەد: ئەمەریکا سوود لە ململانێکانی فەڵەستین و ئیسرائیل وەردەگرێت

سەڵاح