ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئومێد خۆشناو: كەسێك بە تۆمەتی سووتاندنی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەستگیر كراوە

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، بە شەش مانگ، نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر تەواو دەبێت، كەسێكیش بە تۆمەتی سووتاندنی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەستگیركراوە و لەچەند رۆژی داهاتوو ئەنجامەكە رادەگەیەندرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 23/6/2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، رایگەیاندووە، نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دوای شەش مانگ تەواو دەبێت، دواتر كاسبكاران دەتوانن بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان.

روونی دەكاتەوە، كاری نۆژەنكردنەوە ساڵێكی پێویستە، بەڵام بەهۆی ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان فەرمانی كردووە، بەزووترین كات كارەكان تەواو بكرێت، بۆیە دوو كۆمپانیا كارەكان دەكەن و 24 كاتژمێر كار لە بازاڕەكە دەكرێت.

رۆژی 5/5/2024، كاتژمێر 9:00 شەو، ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر كەوتەوە، 227 دوكان و حەوت كۆگا سووتان، دوای رووداوەكە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی بازاڕەكەی كرد و بە ئەوانەی گوت: “ئەوەی پێمان بكرێت بۆ قەرەبووكردنەوە و نۆژەنكردنەوەی بازاڕەكە دەیكەین.”

بازاڕەكە بە گوژمەی 300 ملیۆن دینار نۆژەن دەكرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر ئاماری گه‌شتیاران و رووداوه‌كانی جەژنی قوربانی ئاشكرا كرد

سەڵاح

کەشناسی:پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت

سەڵاح

بەڕێوەبەری سی ئای ئەی سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

سەڵاح