zagros news agency

جۆرێک لە شوکولاتە یارمەتی دابەزینی ڕێژەی شەکر دەدات

توێژینەوەکان دەریانخستووە خواردنەکانی ڕۆژانە کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر رێژەی شەکری خوێن هەیە، هەندێکیان دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەکەی و هەندێکیشیان بەپێچەوانەوە یارمەتی دابەزینی دەدەن.

بەشێوەیەکتی گشتی شوکولاتە لەهەموو جیهاندا خواستێکی زۆری لەسەرە و چەندین جۆری جیاوازی هەیە، ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت سوودی تەندروستی زۆریان بۆ جەستە هەیە و ڕێگری لە چەندین نەخۆشی دەکەن.

شوکولاتەی ڕەش یان تاڵ یارمەتی ڕێکخستن و دابەزینی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەدات، بەپێی توێژینەوەکان خواردنی ڕێژەیەکی دیاریکراو لە شوکولاتەی ڕەش 120 خولەک دوای نانخواردن یارمەتی دابەزینی ڕێژەی گلۆکۆزی خوێن دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە

lana

رێجیمێکی سادە دەتوانێت هەوکردنی جومگەکان کەم بکاتەوە

lana

لە هەولێر .. دووه‌مین كۆنفرانسی زانستی پسپۆڕی پزیشكانی منداڵان به‌رێوه‌چوو

دڵشاد