zagros news agency

جامی یۆرۆ.. ئینگلتەرا بە ڕیمۆنتادا شکستی بە سلۆڤاکیا هێنا

لە یەکەم یاری ئەمڕۆی قۆناغی 16ی جامی یۆرۆ، هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و سلۆڤاکیا لە یاریگای شالكه ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا توانی یارییەکە بە ڕیمۆنتادا و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە سلۆڤاکیا بهێنێت

 

لە گێمی یەکەمدا، هەردوو هەڵبژاردە چەندین هەوڵیاندا بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، تا لە خولەکی 25 دا یاریزان ئیڤان شرانز توانی گۆڵی یەکەم بۆ هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا تۆماربکات.

 

لە گێمی دووەم هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە گەرم و گوڕ دەستیپێکردەوە و چەند هێرشێی برد، لە خولەکی 51 فۆدین گۆڵی بەرامبەری بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکردەوە بەڵام بە هاوکاری ڤار ناوبژیوان گۆڵەکەی ڕەتکردەوە،

دوا ئەوە هەردوو لا چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا تا گۆڵی زیاتر تۆماربکەن،ئەوەبوو لە خولەکی 5ی زیادکراوی ئەو گێمەدا بێلینگهام بە شێوەیەکی نایاب گۆڵی بەرامبەری شێرەکانی تۆمارکردەوە.

 

ناوبژیوان پەنای بردە بەر دوو گێمی زیادکراوداو لە خولەکی یەکەمی گێمەکە هاری کەین گۆڵی پێشکەوتنی ئینگلتەرای تۆمارکرد، لە دووەم گێمی زیادکراویشدا هیچ گۆڵێکی تر نەبینرا و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەجیبا نەجیب: ل بەغدا شەڤێ بکەینە ڕۆژ، ڕۆژێ بکەینە شەڤ و لسەر مافێن گەلێ خو بێدەنگ نابین

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : سبەی بڕیارێک لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان دەدەین

یاسین

سەرەتایی ئەم هەفتە پارە لە بەغداوە دەنێردرێت

گوران