ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خواردنەوەیەک مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە

نەخۆشی شەکرە لەجۆری دوو یەکێکە لە نەخۆشیە درێژخایەن و ناڕەحەتەکان، بەرزبونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەبێتە هۆی تێکچوونی سوڕی خوێن، بێهێزبوونی بەرگری لەش و چەندین کاریگەری لاوەکی دیکەشی دەبێت.

خواردن و خواردنەوەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لەسەر نەخۆشیەکان هەیە و مەترسی توشبوون بە نەخۆشیە جیاوازەکان کەمدەکەنەوە، توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە خواردنەوەی قاوە مەترسی توشبوون بە شەکرە و بەرزبونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا کەمدەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە زیادەڕەوی تێدانەکرێت بۆئەوەی زیانی تەندروستی نەبێت.

قاوە جێگرەوەیەکی زۆرباشی خواردنەوە گازی و شیرینەکانە، چونکە هیچ جۆرە شەکر و ڕەنگێکی تێدانییە، خواردنەوە گازی و شیرینەکان ڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرەلەجۆری دوو زیاددەکەن و هەروەها هۆکارێکن بۆ نەخۆشیەکانی جگەر، دڵ، کلۆربوونی ددانەکان و شێرپەنجە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێنج خواردن بۆ باشتربوونی کرداری هەرس

lana

ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات

hakar herki

ل سنورێ قەزا ئامێدیێ نوژدارێن ددانا دەست بکاربوون

سەڵاح