zagros news agency

نەخۆشییەكی كوشندە بڵاودەبێتەوە

پزیشكێكی ئوردنی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی “تای رۆژئاوای نیل” دەدات، کە بۆی هەیە ببێتە پەتایەكی كوشندە لە وڵاتەكەی، ئەمەش دوای ئەوەی چەند حاڵەتێكی تووشبوون بەو نەخۆشییە و دواتر مردنی تووشبووەكان لە كەناری رۆژئاوا و ئیسرائیل تۆمار كران.

دكتۆر محەمەد حەسەن تەراونە پزیشكی پسپۆر لە نەخۆشییەكانی سینگ بە میدیاكانی ئوردنی راگەیاندووە كە مەترسییەكی راستینە هەیە لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە لە ئوردن، ئەمەش دوای ئەوەی 153 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەكە لە ناوچەكانی ناوەڕاستی ئیسرائیل تۆمار كراون و 11 تووشبووش بەم هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە، هەروەها لە فەڵەستینیش حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەكە تۆمار كراوە، سەرباری ئەوەی چەندین حاڵەتی نەخۆشییەكە لە ئیسپانیا و ئیتاڵیا و چەند وڵاتێكی تری ئەورووپاش تۆمار كراوە.

پزیشكەكە بە میدیاكانی راگەیاند كە نیشانەكانی نەخۆشییەكە لەسەر هەر چوار نەخۆشێك لە كۆی پێنج نەخۆشدا دەردەكەوێ و دیارترین نیشانەش بەرزبوونەوەی لەناكاوی پلەی گەرمی جەستەیە، سەرئێشە و مل رەقبوون، لەگەڵ سوورهەڵگەڕانی مل و مەچەكەكان و قاچەكان.

جێی باسە نەخۆشییەكە زۆرتر بەهۆی پێوەدانی مێشی هەڵگری ڤایرۆسەكەوە دەگوازرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەلاحەددین بەڕێوەدەچێت

سەڵاح

سەرۆكی حكومەت: حكومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە باشترکردن و پشتیوانیكردنی كەرتی پەروەردە و خوێندن و خوێندنی باڵا

یاسین

لە دوو شوێنی هەرێمی کوردستان دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێتە هاووڵاتییان

یاسین